چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

 

بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو نەزیرە مستەفا عومەر ئاغای سێناجیان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خاتوو نەزیرە مستەفا،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(نەزیرە مستەفا عومەر ئاغای سێناجیان)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیرە بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مامۆستا سامی حوسێن نازم

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا سامی حوسێن نازم،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا(سامی حوسێن نازم)مان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و كەسوكارتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا سامی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی هەندرێن عەبدوڵڵا حەمەد

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی هەندرێن عەبدوڵڵا حەمەد،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز كاكە(هەندرێن عەبدوڵڵا حەمەد)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە هەندرێن بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

……………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز شێخ محەمەد شێخ عەلی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، شێخ محەمەد شێخ عەلی،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(نازەنین خوارەحم عەزیز وەندەرێنەی)دایكی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021