چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

 

بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە. 

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مام جەمال رەشید

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی مام جمال رەشید،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و بەرپرسی پێشووی مخابەرەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (مام جەمال رەشید)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و كەسوكارتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای مازن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مام جەمال بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

………………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ئەمیر گوگە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك ئەمیر گوگە،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری زاخۆ و كادیری پێشووی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان و خۆبەخش لە بواری برینپێچی لە شۆڕشی ئەیلوول كاك(یوسف گوگە)ی برای بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە یوسف بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.

باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

……………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو سەعدییە عبلوش رۆستەم

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لەخانەوادەی سەعدییە عبلوش رۆستەم،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(سەعدییە عبلوش رۆستەم) خوشكی خوالێخۆشبوو(مەلا پەروێز كاكەیی)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێبەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو سەعدییە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

……………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو نهار محەمەد عەلی سندی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خاتوو نهاری محەمەد عەلی سندی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(نهاری محەمەد عەلی سندی)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوای و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو نهاری بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

……………………………

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خاتوو رۆزه‌ عه‌بدوڵڵا شه‌ریف

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، خاتوو رۆزه‌ عه‌بدوڵڵا شه‌ریف،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر(عه‌بدوڵڵا شه‌ریف) باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌ شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021

………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا عەبدولواحید باڵەكی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، مامۆستا ملا عەبدوڵڵا عەبدولواحید باڵەكی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی لەبەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمان و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021