نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند (حه‌مه‌ هاشم) چوار كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه‌


 له‌ شاری هه‌ولێر ،ناوه‌ندی رۆشنبیری  مه‌م و زین رێوره‌سمێكی واژۆكردنی چوار كتێبی بۆ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ هاشم سازكرد.
له‌ رێوره‌سمه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی نووسه‌ر  و هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ هاشم  باسی له‌ هه‌رچوار كتێبه‌كه‌ی ( رۆدان ، هونه‌ری پیرۆز، ڤالنكۆخ ، هونه‌ری ئه‌بستراكت) كرد،به‌ واژۆی خۆی كتێبه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.
ئا- كامران