زانکۆی ئەسکەندەریە بڕوانامەی دکتۆرای نایاب دەبەخشێتە قوتابییەکی کورد

 

بە ئامادەبوونی چەندین قوتابی و مامۆستای زانکۆ و شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، تاوتوێی تێزی  بڕوانامەی دکتۆرای قوتابی (سۆران كەريم بابا)  له بواری كارگێری وه رزشی له کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی  له شاری ئەسکەندرییە بە پلەی نایاب پەسند کرا لەسەر داوای لێژنەی تاوتوێکردن بڕیاردرا بە چاپکردنی تێزی نامەکە و دابەشکردنی بەسە زانکۆیەکانی میسر و عێراق.

قوتابی سۆران کەریم لە کاتی وەرگرتنی بڕوانامەکەی گوتی: بڕواناکەم پێشکەشی شەهیدان و سەرۆک بارزانی و ئەو قوتابییە تەمەن 11 ساڵەی بە ناوی بارزان ئیسماعیل کە بەدەستی ڕەشی تیرۆریستانی داعش شدهید کرا، دەکەم.

لێژنەی تاوتوێکردن پێکھاتوو لەم بەڕێزانەی خوارەوە:

أ.د/ سه‌ماح ئه‌حمه‌د صلاح الین

جێگری عەمیدی بۆ خوێندنی باڵا و توێژینەوە ، مامۆستای  ئیدارەی وەرزش سەرپەرشت

دکتۆر كريم محه‌مه‌د مه‌حموود ئه‌لحه‌كيم

مامۆستای ئیدارەی وەرزش  سەرۆکی بەشی ئیدارەی وەرزش لە زانکۆی منسورە

دکتۆرە رحاب علي أمين مامۆستا لە کۆلیژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی پەروەردەی وەرزشی کچان زانکۆی ئەسکەندەریە

دکتۆرە ريهام امين حمزه مامۆستای یاریدەرە لە زانکۆی ئەسکەندەریە

شایانی باسە کۆمەڵێک قوتابی کورد پلەی بەرزیان لە زانکۆکانی میسر بەدەست هێناوە، و ئستا 24 هەزار قوتابی کورد و عەرەب لە زانکۆکانی میسر درێژە بە خوێندنی بکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا دەدەن و 95 قوتابی کورد لە زانکۆی ئەزهەر درێژە بە خوێندن دەدەن.