كتێبی (شانۆگه‌ری سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی) بڵاوكرایه‌وه‌


 كتێبی شانۆگه‌ری سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی له‌یادی سه‌ت ساڵه‌ی په‌یدابوونی هونه‌ری شانۆ له‌ كوردستان، له‌ ڕۆژی ئه‌و یاده‌ مێژووییه‌دا چاوی به‌ ڕووناكی كوردستان هه‌ڵدێ.
 له‌و ڕۆژه‌دا ئاوڕێكی خێرا له‌ مێژووی په‌یدابوونی ئه‌و هونه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و ده‌ڤه‌ری بادینان و قه‌زاو ناحیه‌كانی كوردستان ده‌درێته‌وه‌. له‌و ڕۆژه‌دا زاراوه‌ی شانۆ وه‌ك وشه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌دره‌وشێته‌وه‌. له‌و ڕۆژه‌دا شانۆگه‌ریی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ئه‌و ده‌قه‌ی به‌ر له‌ سه‌ت ساڵ له‌ هه‌ولێر  نماشكراو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆمانه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌ی شانۆگه‌ریه‌كه‌ بووه‌، له‌گه‌ڵ به‌راوردی نێوان ده‌قه‌كه‌و ڕۆمانه‌كه‌ ڕۆشنایی ده‌بینن. له‌و ڕۆژه‌دا پاشای پاشایان سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی وه‌ك ئه‌قلێكی نوێ، كوردی جیاواز له‌ هه‌موو دونیا چۆن ڕه‌فتاری كردووه‌، چی بۆ ململانێی ئێستا جێهێشتووه‌. 
چۆن دووژمن ده‌كه‌یه‌ دۆست؟ ئه‌گه‌ر دووژمن نه‌خۆش بوو، نابێ هێرشی بكه‌یه‌ سه‌ر. دادپه‌روه‌ری و ئاشتی جاره‌نووسی مرۆڤایه‌تیه‌. به‌ هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ له‌ یادی سه‌ت ساڵه‌ی په‌یدابوونی شانۆ له‌هه‌ولێرو پاشان له‌ هه‌موو كوردستان، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ ناومان ناوه‌ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م كتێبه‌ له‌نووسینی و ئاماده‌كردنی نووسه‌ر و ره‌خه‌نه‌گری شانۆ (موحسن محه‌مه‌د)-ه‌ له‌ له‌یادی سه‌ت ساڵه‌ی په‌یدابوونی هونه‌ری شانۆ له‌ كوردستان له‌ 9-12-2021 بڵاوكرایه‌وه‌. 
ئا- كامران