26 کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیزمیر رزگاركران

لە سنووری قەزای چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، 26 کۆچبەر رزگارکران كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا، دوای گەیشتنی زانیاری لەبارەی بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان رەوانەی ناوچەکە کراون.

تیمەکان 26 کۆچبەریان رزگارکرد كه‌ لەناو دوو بەلەمی لاستیکیدا بوون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرە نایاساییەكان رادەستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ لە پارێزگای ئیزمیركران.