ملیاریك و 500 ملیۆن دینار بۆ پێداویستی قوتابخانه‌كان خه‌رج كرا

 

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ كڕینی پێداویستی قوتابخانه‌كان ته‌رخان كرا.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاند: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (1٫500٫000٫000) يه ك مليار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خەرج کرا.

ڕاشیگه‌یاند: خه‌رجكردنی بڕه‌ پاره‌كه‌ بۆ کڕینی پێداویستییەکانه‌ بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەم شێوەی خوارەوە:

  1. پێنج هەزار (5000) رەحلە.
  2.  پێنج هەزار ( 5000) وایت بۆرد .
  3. هەزار و پێنج سەد (1500) سۆپا.
  4.  پێنج سەد (500) لاپتۆب.
  5.  یەک ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار (1750000) ماسک .
  6.  شەش هەزار و حەفت سەد (6700) پاککەرەوە ( معقم ) .

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر بنەمای پێویستی و بە گوێرەی ژمارەی قوتابییان و خوێندکاران بەسەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک دابەش دەکرێت .