بڕێکی زۆر دەرمانی پزیشکی دەستی بەسەردا گیرا

 

ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەستی بەسەر بڕێکی زۆری دەرماندا گرت، کە لەلایەن کەسێکەوە هەوڵ دەدرا بەنایاسایی هاوردەی هەرێم بکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەستی گرت بەسەر بڕی (106) کیلۆ لە کەلوپەلی پزیشکی کە لەلایەن کەسێکەوە هەوڵی هاوردەکردنی بۆ هەرێمی کوردستان دەدرا.

هەروەها ڕایگەیاند: کەلوپەلەکان پێکهاتبوون لە هەزار پاکێت حەب و 7 هەزار دانە دەرزی.

ئاماژە بەوەش دەکات کە کەلوپەلەکان هەوڵ دەدران بە ڕێگەی نایاسایی ڕەوانەی هەرێمی کودستان بکرێت، سەرجەمیان دەستی بەسەردا گیرا.