چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

 

بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی هونەرمەند زرار محەمەد رەواندزی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لەخانەوادەی هونەرمەند زرار محەمەد رەواندزی,
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی دیاری كوردستان كاكە(زرار محەمەد رەواندزی)مان بیست.

مامۆستا زرار یەكێك لەو هونەرمەندە بەرچاو و بەتوانای و لێهاتووانە بوو كە جێدەستی لە بواری هونەری مۆسیقا و ئەدەب و رۆشنبیری گەلەكەمان دیارە، بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و هونەرمەندانی كوردستان دەكەین وخۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا زرار محەمەد رەزاندزی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 
8ی كانوونی یەكەمی 2021

…………………………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز عەمید كامیل تاهیر هەركی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك عەمید كامیل تاهیر هەركی,
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژین و كچی برای بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی بەڕێزتان دەزانین.

لەخودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 
8ی كانوونی یەكەمی 2021

……………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك فەرمان مەحمود ئەحمەد

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك فەرمان مەحمود ئەحمەد،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری كەركووك و باوكی بەڕێزتان(مەحمود ئەحمەد)مان بیست.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 
8ی كانوونی یەكەمی 2021

……………

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حاجی محەمەد ئاغای گەردی جەژنیكان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، حاجی محەمەد ئاغا گەردی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو(سافیە قادر مەجید ئاغا)مان بیست.

سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانی گەردی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێبەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو سافیە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات
.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 
8ی كانوونی یەكەمی 2021

………………………….

الشيخ سعود الطائي المحترم

نتقدم اليكم بخالص التعازي لمصابكم الاليم، نسأل الله القدير ان يرحمه ويسكنه فسيح جناته ويلهمكم الصبر والسلوان.
انا لله وانا اليه راجعون

مقر البارزاني
8 ديسمبر 2021م

…………………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ئەحمەد ریاز بەدرخان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك ئەحمەد ریاز بەدرخان،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری شۆڕشی ئەیلوول كاك(ریاز بەدرخان)ی باوكی بەڕێزتانمان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك ریاز بەدرخان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 
8ی كانوونی یەكەمی 2021

………………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەلی حاجی خدر شكارتەیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی عەلی حاجی خدر شكارتەی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری خۆشناوەتی كاكە(عەلی حاجی خدر)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانی خانەوادەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەلی حاجی خدر بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 
8ی كانوونی یەكەمی 2021

…………………………..

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز واحید حاجی سلێمان شێم حەمەد بیرێژی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، كاك واحید حاجی سلێمان شێم حمەمە،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دلسۆز و بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری بیرێژی كاك(حاجی سلێمان شێم حەمەد)ی باوكی بەڕێزتانمان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆستانی باوكی خوالێخۆشبووتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە و كەسوكارتان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزاتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی سلێمان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی 
8ی كانوونی یەكەمی 2021