لە بەریتانیا ناوی محەمەد بە ناوبانگترین ناوی منداڵانی تازە لەدایکبووی کوڕە

لە بەریتانیا، ناوی محەمەد وەکو زۆرترین ناوی بەکارھێنراو بۆ منداڵانی تازە لەدایبکووی کوڕ بەردەوامە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە (BabyCentre)وە بڵاوکراوەتەوە، ناوی محەمەد بە شێوازە جیاوازەکانی نووسینیەوە بۆ ساڵی پێنجەم لەسەر یەک لەسەرووی لیستی ناوەکاندایە.
ھاوکات ناوەکانی نوح و ئۆلیڤەر پارێزگارییان لە شوێنی خۆیان لە پلە دووەم و سێیەمی لیستەکەدا کردووە و ناوەکانی عومەر و عەبدول توانیان بچنە نێو لیستی 100 بەناوبانگترین ناوی منداڵان و پلەکانی 79 و 90یان گرتووە.

بەپێی ئامارەکان، لە لیستی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبووی کچدا، ئەوە ناوی ئۆلیڤیا کە ساڵی رابردوو ھاتبوویە پلەی دووەم ئەمساڵ سەرلەنوێ گەڕایەوە پلەی یەکەم و ناوی سۆفیا کشایەوە بۆ پلەی دووەم. جگە لەوە ناوەکانی فاتیمە و نور توانیان بێنە ناو لیستی 100 بەناوبانگترین ناوی منداڵان لە وڵاتەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە، لەدوای قۆناغی ناڕوونی بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەوە تێبینی کرا کە ھەندێک لە دایکان و بابان ناوی (Aurora) کە بە مانای گزنگ دێت لە منداڵە تازە لە دایکبووەکانایان ناوە.

جگە لەوە، بەھۆی کاریگەریی زنجیرە و فلیمەکانی تۆڕەکانی (Netflix, Disney+)وە ناوەکانی (Luca, Penelope, Maeve) چوونەتە ریزی 100 بە ناوبانگترین ناوەوە. ھەروەھا، ئەو منداڵانەی کە لە دوای ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لە دایکبوون ناوی وەرزشوانە سەرکەوتووەکانی وەكو جاک، جاکسۆن و لوکیان لێنراوە.