سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د ڕواندزی ده‌كات

 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا به‌هۆی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د ڕواندزی، سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كات.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "هونه‌رمه‌ندی ناسراو زرار محه‌مه‌د ڕواندزی ژیانی بۆ خزمه‌تی هونه‌ر و پێگه‌یاندن و فێركردنی هونه‌رمه‌ندانی لاوی كوردستان ته‌رخان كردبوو.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایيی مامۆستای پێشەنگ و هونەرمەندی ناسراو “زرار محمد ڕواندزی”م پێگەیشت کە هەموو ژیانی بۆ خزمەتی هونەر و پێگەیاندن و فێرکردنی هونەرمەندانی لاوی کوردستان تەرخان کرد.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/12/7