له‌ پریمه‌رلیگدا ئێڤێرتۆن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆماركرد


له‌ هه‌فته‌ی پازده‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئێڤێرتۆن میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میواندار ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی یه‌كه‌م  یاریزانان هه‌وڵی گۆڵ تۆمار كردنیان ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌م گێمه‌ به‌بی گۆڵ ته‌واو بوو ، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی گێمی دووه‌م یاریزان مارتن ئۆودیگارد گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی ئارسناڵ تۆمار كرد.
 له‌ خوله‌كی حه‌فتا یاریزان ریچارلیسۆن گۆڵی یه‌كسان بوونی بۆ ئێڤێرتۆن تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی نه‌وه‌دی یاری دیمارای گرای گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی ئێڤێرتۆنی مسۆگه‌ر كرد .
 به‌م ئه‌نجامه‌ یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێڤێرتۆن كۆتایی پێ هات و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده‌ خاڵ له‌ پله‌ی دوازده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی دێت ، ئارسناڵیش بیست و سێ خاڵی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌ .