سەرۆك بارزانی و عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی كۆبوونه‌وه‌

ڕۆژی یەکشەممە ٥ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری ڕابردوو تاوتوێ كران. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر ڕێگەچارەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و تەحەددیاتی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.