خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە ناسڕییه‌ به‌ڕێوه‌چوو


ژمارەیەکی زۆر لەو فەرمانبەرانەی کە بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زیقار باشووری عێراق دامەزراون، بەھۆی ئەوەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی ئەمساڵیان بۆ خەرج نەکراوە، خۆپیشاندانییان ئەنجام دا.
شایەتحاڵەکان بە میدیاكانی عێراقیان راگەیاندووه‌: کە ژمارەیەکی زۆر لەو فەرمانبەرانەی کە بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زیقار باشووری عێراق دامەزراون، بەھۆی ئەوەی کە مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی ئەمساڵیان بۆ خەرج نەکراوە، خۆپیشاندانییان ئەنجام داوە و لە میانیدا وێستگەی کارەبای ناسرییەیان داخستووە و رێگایان بە فەرمانبەران نەداوە بچنە سەر کارەکانیان.
شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەیش داوە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای زیقار تا ئێستا مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی ئەمساڵی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە بە گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دامەزراون، خەرج نەکردووە و تەنانەت دەرماڵەکانی 2020یشی بۆ فەرمانبەران خەرج نەکردووە.
باسیان لەوەشکردووە کە خۆپیشاندەران ھەروەھا داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن و جەختیان کردووەتەوە بەرمەجی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، کۆتایی دەھێنن بە خۆپیشاندانەکانیان.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەربە دامەزراوەکانی کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق، وەزارەتی دارایی بەکەمتەرخەم دەزانن لە خەرج نەکردنی مووچە و دەرماڵەکانی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست.