تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆڕۆنای ئۆمیکرۆن لە عێراق تۆمارنەکراوە


بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی رایگەیاند کە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، تۆمارنەکراوە.
ریاز عەبدولئەمیر حەلفی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشکنیینەکان بۆ دەست نیشان کردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆراوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تاقیگەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستیی، ئەنجام دەدرێن و گوتی: پشکنیینەکان بۆ دەست نیشان کردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، تەنھا لە تاقیگەی ناوەندی ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی راشیگەیاندووە کە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، تۆمارنەکراوە و گوتی:  لەئێستادا، تەنھا گۆڕاوی دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق بڵاوبووەتەوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و 83 ھەزار و889 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، لەو ژمارەیەش 23 ھەزار و 873 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و 49 ھەزار و 194 کەسیش چاکبوونەتەوە، ھەروەھا تا ئێستاش، حەوت ملیۆن و 660 ھەزار و142 کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.