ڤیدیۆ.. داهێنانی رۆبۆرتێك وه‌كو باڵنده‌ له‌سه‌ر چڵی دره‌خت ده‌نیشیته‌وه‌


ئه‌ندازیاران رۆبۆرتێكیان دروست كردوه‌،كه‌ده‌توانێت وه‌كه‌ باڵنده‌ له‌سه‌ر چڵی دره‌خت بنیشێته‌وه‌ .
باڵنده‌كان له‌رێگه‌ی په‌نجه‌كان و كه‌ڵبه‌كان، له‌سه‌ر چڵی دره‌خته‌كان ده‌نیشنه‌وه‌،كاتێكیش مه‌به‌ستی بێت بفڕێت له‌رێگه‌ی باڵه‌كان و به‌هێز پاڵ ده‌دات به‌ قاچه‌كانی  و ده‌فرێت .
زانایان له‌ زانكۆی ستانفۆرد (ئه‌مریكا) به‌سه‌ركردایه‌تی ولیام رۆدریك هه‌مان شێوه‌ی  فڕین و نیشته‌وه‌ی باڵنده‌یان له‌ داهێنانی رۆبۆرته‌كه‌په‌یره‌و كردوه‌ ، بێگومان كۆپی كردنی  فڕینی باڵنده‌ و نیشتنه‌وه‌ی كارێكی ئاسان نیه‌ .
 
ئا- كامران
ژێده‌ر سپۆتینگ