ئێران..تەقینەوەیەکی بەهێز شاری نەتەنزی هەژاند

 

کەمێک لەمەوبەر تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری نەتەنز کە دەکەوێتە خۆرئاوای تاران ڕوویدا.

میدیاکانی ئێران ڕایدەگەیەنین: هێزی ئاسمانیی نەتەنز بەرپەرچی ژمارەیەک هێرشییان داوەتەوە و درۆنێکیان خستۆتە خوار.

  بەهۆی بوونی بنکەی ئەتۆمی شاری نەتەنز چەندین جاری دیکە تووشی هێرش بۆتەوە.

هەروەها ئەمە یەکەمجار نییە شاری نەتەنز ڕووبەڕووی کێشە و هێرش دەبێتەوە، لە تەممووزی 2020ـدا بڵاوبووەوە کە بنکە ئەتۆمییەکە ئاگری تێدا کەوتوەتەوە، هەروەها جارێکی دیکە لە 11ـی نیسانی ئەمساڵیش هێرشکرایە سەر نەتەنز، لە هەردوو جارەکەدا ئێران، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی کردەوەکە.