مەکسیک .. پێکدادانی 2 بەلەم لە دەریای کاریبی گیانلەدەستدانی 7 کۆچبەری لێکەوتەوە


لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بەلەمی پڕ لە کۆچبەر لە دەریای کاریبی کە بەنیازی چوون بوون بۆ دوورگەکانی تورکاس و کایکۆس، حەوت کەس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی ناوچەکەدا بڵاوکراوەتەوە لە کەناراوەکانی دوورگەی برۆڤیدێنسیالیس، دوو بەلەم بەتوندی بەر یەک کەوتوون و لە ئەنجامدا، ژێر ئاو کەوتوون.
بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد، 64 کۆچبەر کە بەهۆی رووداوەکەوە کەوتوونەتە ئاوی دەریاوە زۆربەیان رزگارکراون و حەوت کەسیشیان خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.
باس لەوەیش کرا کە کۆچبەرەکان خەڵکی هایتی-ین و کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەی هەیە.
هاوکات پۆلیس 16  کۆچبەری دەستگیرکرد کە هەوڵی هەڵاتینیان دابوو.
بەهۆی قەیرانی ئەمنیی و خراپی باری ئابووریی وڵاتەکەیانەوە، هایتی-یەکان ماوەیەکی زۆرە هەوڵی گەیشتن بە دوورگە دەوڵەمەندەکانی ناوچەکە دەدەن.