عێراقیشی تێدایە.. راپرسییەک دەربارەی ئەو وڵاتانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا


بەپێی نوێترین راپرسی کە دامەزراوەی "Reagan" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامیداوە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئەمریکییەکان بەدی دەکرێت دەربارەی گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەیان، راپرسییەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکییەکان دەیانەوێت بنکە بڵاوەپێکراوەکانی سوپاکەیان لەسەرتاسەری جیهان بمێنێتەوە.
چین لە پلەی یەکەمی راپرسییەکە ھات و 52%ی ئەمریکییەکان پێیانوایە چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا. لە پلەی دووەم رووسیا هات بە رێژەی 14%، ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە بۆچوون و دیدی ئەمریکییەکان، چونکە 3 ساڵ بەر لە ئێستا هەر بەپێی راپرسییەک ئەمریکییەکان پێیانوابوو رووسیا بە رێژەی 30% هەڕەشەی گەورەیە بۆ سەر ئەمریکا و ئەوکات چین لە پلەی دووەم هات بە رێژەی 21%.
هەر بەپێی راپرسییەکە کۆریای باکوور لە پلەی سێیەم هات بە رێژەی 12% و، ئەفغانستان لە پلەی چوارەم هات بە رێژەی 5%، ئێران 4%، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3% و عێراق بە رێژەی 2%.