له‌یارییه‌كی دواخراوی لالیگادا ریاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بلباو تۆماركرد


لە یارییەكی دواخراوی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ئەتلەتیك بلباوی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی هەردوو تیپ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كرد، بە تایبەتی یاریزانانی ڕیال كە هەر لە سەرەتاوە چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی میوانەكەیان، تا لە خولەكی چلدا، كەریم بێنزیمای فەڕەنسی سوودی لە دەرفەتێك بینی و گۆڵێكی بۆ یانەی شاهانە تۆماركر.
 دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی بلباو هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریاندا، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ‌ ئاكام بوو، بەم بردنەوەش، ڕیال مەدرید پێگەی خۆی لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی یانەكان بەهێزتر كردو كۆی خاڵەكانی گەیاندە سیی و شەش خاڵ، بلباویش بە بیست خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەند مایەوە .