هونه‌رمه‌ند "هانی" پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجام ده‌دات


 گۆرانیبێژ "هانی"،له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووكی خۆی: رایگه‌یاند كه‌ میوزیك پرۆجێكتێكی گه‌وره‌ به‌شێوه‌ی كۆنسێری ئۆنلاین بڵاوده‌كاته‌وه‌.
له‌باره‌ی ئه‌م پرۆژه‌وه‌  هانی ده‌ڵێت" ئه‌م پڕۆژه‌ هونه‌رییه‌ به‌ناوی "مانگ"ه‌ و به‌شێوه‌ی كۆنسێرتێكی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاره‌زوو مه‌ندان ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئۆنلان گوێگری كۆنسێرته‌كه‌ بن، كارێكی گه‌وره‌یه‌ و ئه‌و ده‌نگه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كاری بۆ ده‌كه‌ن" .
شایانی باسه‌  كۆنسێرته‌  به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ رۆژی 16ی كانوونی یه‌كه‌م له‌ نێوان كاتژمێره‌كانی 8- 10ی شه‌و به‌ كاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئا- كامران