نوێنەری سه‌رۆكی ڕووسیا گەیشتە هەولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


كه‌مێك پێش ئێستا، میخائیل بۆگدانۆڤ  نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی لادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا  گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان. 
لەو سەردانەدا میخائیل بۆگدانۆف لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆ دەبێته‌وه‌.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەبوارە جیاجیاکان و بیروڕا گۆڕینەوە لەسەر پرسە هەنووکەییەکان، ته‌وه‌ری سه‌رەکی دیدار و کۆبوونەوەکان دەبن.