كتێبی (دیلان، الشاعر والانسان) به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه‌


له‌ شاری كه‌ركووك له‌ كتێبخانه‌ی كارێز، ڕێوڕه‌سمی ناساندنی كتێبی (دیلان، الشاعر والانسان) به‌ڕێوه‌ چوو.
ئه‌م كتێبه‌ ده‌رباره‌ی ژیان و شیعری دیلانی شاعیره‌، تازه‌ترین به‌رهه‌می مامۆستای پسپۆڕ له‌ وه‌رگێڕانی شیعری كوردی بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، مامۆستا موحته‌ره‌م محه‌مه‌ده‌.
مامۆستا موحته‌ره‌م تا ئێستا شیعری سه‌رووی (20) شاعیری كوردی كردووه‌ته‌ عه‌ره‌بی. 
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێ له‌ شیعری به‌ عه‌ره‌بی كراوی مامۆستا ڕاده‌گرن یان ده‌یخوێننه‌وه‌، گه‌واهیی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، كه‌ له‌ ڕووی واتا و جوانناسی و هونه‌ری شیعره‌وه‌، ده‌قه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ هاوشانی ده‌قه‌ كوردییه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت، ته‌نانه‌ت هه‌یه‌ ده‌ڵێ مامۆستا موحته‌ره‌م هێنده‌ ورد و قووڵ شیعر له‌ كوردییه‌وه‌ ده‌كاته‌ عه‌ره‌بی، زۆر جار ده‌قه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ له‌ ڕووی زمان و هونه‌ری شیعره‌وه‌ ده‌قه‌ كوردییه‌كه‌ تێده‌په‌ڕێنێت.
ئا- كامران