سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت


وه‌زاره‌تی دارایی له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ش چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 1 ى 12 ى 2021 ، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیوای نەوت و گاز  ،  فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی دابەشدەکرێت.
 بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش 30  ى 11 ى 2021 ،   وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە مووچه‌ وه‌ربگرن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 25 ى هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات ، له‌ سه‌ره‌تادا چه‌ند وه‌زاره‌ت و شوێنێك وه‌ریده‌گرن دواتر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه‌ پاره‌ی به‌غدا مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.