بە گوژمەی نزیكەی 342 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: بە گوژمەی نزیكەی 342 ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی پرۆژەكانی هەولێر، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام لە گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و چاككردنەوەی پرد لە 5ی حەسارۆك و ناوچەی پیشەسازیی باشوور جێبەجێ دەكرێن. 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاری خۆیدا بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی 342 ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی خوارەوە:
- چاككردنەوەی پردی كۆڕنیش لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك.
- قیڕتاوكردنی شەقام لەگەڵ دروستكردنی قەسیس لە گەڕەكی موفتی، قۆناغی دووەم.
- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕۆشنبیری، قۆناغی یەكەم.
- قیڕتاوكردنی شەقام لەناو پێشانگەكان ئۆتۆمبێل لە پیشەسازی باشوور.


شوان عه‌زیز