ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی داواکراوان لە پارێزگای بەسرە ده‌ستی پێكرد


ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی داواکراوان و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە پارێزگای بەسرە ئەنجام دا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی داواکراوان، دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە پارێزگای بەسرە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەت و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.