لا لیگا.. ریال مەدرید لە سێڤیلیای بردەوە

لە سیانزەیەمین هەفتەی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی سێڤیلیای بردەوە.
لەو یارییەی کە گرنگ بوو بۆ لووتکەی لا لیگا، یانەی ریال مەدریدی رابەر، میوانداری یانەی سێڤیلیای کرد کە لە ریزبەندی چوارەمدایە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، سێڤیلیا لە رێگەی میر-ەوە لە خولەکی 12دا، گۆڵێکی تۆمار کرد و ریال مەدریدیش لە رێگەی بەنزیما-وە لە خولەکی 32دا، گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد و ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
ریال مەدرید بەردەوام بوو لەسەر هێرشەکانی و لە خولەکی 87دا لە رێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە، گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.
بەو ئەنجامە ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە، 33 خاڵ و سێڤیلیاش تێکڕای خاڵەکانی گەیشتە28 خاڵ.