لە بەریتانیا بەستنی دەمامک لە شوێنە داخراوەکاندا کرایە ناچاری


لە بەریتانیا، دوای دەستنیشانکردنی حاڵەتی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەستنی دەمامک لە شوێنە داخراوەکاندا کرایە ناچاری.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، دوای دەستنیشانکردنی دوو حاڵەتی تووشبوون بە جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن (جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە) لە وڵاتەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
جۆنسن، ئاماژەی بەوە کرد کە جۆرە گۆڕاوەکە لە جیھاندا بڵاوبووەتەوە و خێرایی بڵاوبوونەوەی زۆر بەرزە و گوتی: ئۆمیکرۆن، جۆرێکی گشتگیرە ئەو گەر کەمێکیش بێت دەتوانێت کاریگەرییەکانی ڤاکسینەکان کەمبکاتەوە.
جۆنسن، ئەوەشی راگەیاند کە ناچارن ھەندێک رێکار بگرنەبەر بۆ پێدانی کات بە زانایان تاکو بزانن لەگەڵ چیدا سەرقاڵن.
بۆریس جۆنسن، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھەر کەسێک کە دێت بۆ وڵاتەکەیان بەبێ رەچاوکردنی جۆری ئەو ڤاکسینەی وەریگرتووە دەبێت دوو رۆژ دوای گەیشتنیان پشکنینی PCR ئەنجامبدەن و راشیگەیاند سەرلەنوێ بەستنی ناچاریی ماسکیان بۆ شوێنە داخراوەکانی وەکو ناو ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتی و ماراکێتەکان ھێناوەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەوشی خستەڕوو کە دوای سێ ھەفتە سەرلەنوێ ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێکارە "کاتی و خۆپارێزیانە" دەکەن و ئاماژەی بەوە کرد کە جگە لەوە لە ئێستادا داوا لە لیژنەی ھاوبەشی کوتان و بەرگریی لەش کراوە کە کاتی وەرگرتنی دۆزی سێیەمی وەبیرھێنەرەوە کە لەئێستادا بۆ کەسانی تەمەن40 ساڵ و بەرەو سەرەوە کراوەتەوە بۆ کەسانی دیکەی بکەنەوە.
جۆنسن، لە سەر پرسیاری جێبەجێکردن یا نەکردنی سنووردارکردن وەکو ساڵی پار لە کاتی جەژنەکانی سەری ساڵدا، گوتی: زۆر دڵنیام لەوەی کە ئەم جەژنی سەری ساڵە لە ساڵی رابردوو باشتر دەبێت.