ھێزەکانی سوپای عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو حەشارگەی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین خاپوور کرد.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەحەڵاحەددین، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو حەشارگەی داعش دۆزراونەتەوە کە دواتر لەلایەن ھێزەکانی سوپاوە خاپوورکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو، بەتایبەتیش لەبارەی ئەو ناوچەیەی پارێزگاکە کە ئۆپەراسیۆنەکەی تیایدا ئەنجامدراوە.
2 حهشارگهی داعش له پارێزگای سهلاحهددین خاپوور کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.