كۆمپانیای ئه‌سترازینكا ده‌رمانێكی بۆ خۆپارێزی له‌ كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند


كۆمپانیای ئه‌سترازینكا بڵاویكره‌وه‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ ناوی ئیفۆ شێڵده‌ و پێكهاتووه‌ له‌تێكه‌ڵه‌یه‌كی دژه‌ته‌ن و به‌ڕێژه‌ی له‌ 88% پارێزگاری دژی تووشبوون به‌كۆرۆنا بۆ شه‌ش مانگ دابین ده‌كات.
ئه‌و ده‌رمانه‌ له‌شێوه‌ی ده‌رزیه‌ و به‌یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت و به‌م نزیكانه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شیان وه‌ڵامی ڤاكسینه‌كان ناداته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێویست.
كۆمپانیای ئه‌سترازینكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و تووشبووانه‌ی نیشانه‌كانیان مام ناوه‌ند و سووك بووه‌ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌ 88% ڕێگری ده‌كات له‌توندبوونه‌وه‌ی نیشانه‌كان ئه‌گه‌ر تووشبوه‌كه‌ له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م نیشانه‌ ده‌رمانه‌كه‌ به‌كاربهێنێت.
ئا- كامران
 ژێده‌ر- ته‌ندروستی سلێمانێ