نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو جۆره‌ توندوتیژییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هه‌مووجۆره‌ توندوتیژی و گێچه‌ڵ و پێشه‌لكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ره‌تده‌كاته‌وه‌ و دووپات له‌ پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كاته‌وه‌.
 نێچیرڤان بارزانی له‌ تویتێكدا به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "له‌ ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، هه‌موو جۆره‌ توندوتیژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارییه‌ك له‌ هه‌ر كات و شوێن و له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و دژى ده‌وه‌ستینه‌. وه‌ك هه‌میشه‌ پابه‌ندین به‌ پشتیوانیكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان.

ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی  بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافره‌تانه‌.
بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی  بەرەنگاربوونەوەی توند‌وتیژی ئافرەتان لە جیهاندا، بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە لە هەرێمی كوردستاندا هەموو ساڵێك لە 25-11 هەڵمەتێكی نیشتیمانی 16 ڕۆژی ڕا دەگەیەنرێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو توندووتیژیانەی دژ بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێت، كە كۆمەڵێك چالاكی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت .
25/11/1960سێ خوشك بە ناوەكانی(پاتریا، ماریا ترێزا، مینروا ) كە لەوویلایەتی دۆمۆنیكان لەئەمریكا چالاكی سیاسیان ئەنجامدا دژی دەسەڵاتی دیكتاتۆری حكومەتی 
(ڕافائێل ترۆزیلۆ) هەربۆیە لە ساڵی 1981 بۆ یەكەمجار فێمێنیستەكانی ئەمریكا ئەم ڕۆژەیان وەك ڕۆژی خەبات دژی تووندوتیژی ئافره‌تان ناساند وە لە 17/دیسەمبەر/1999 كۆمەڵەی گشتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان 25/نۆفەمبەریان وەك ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ناساند.