مه‌سرور بارزانی: حکومەت کار دەکات لەپێناو ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کە ئافرەتان تێیدا پارێزراو بن


مه‌سرور بارزانی، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توند و تیژی دژی ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانداهاتووه‌: لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە درێژەدان بە پشتیوانیکردنی مافەکانی ئافرەتان و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی ڕەگەزی و نەهێشتنی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی دژی ئافرەتان بەتایبەتی، دووپات دەکەینەوە.
مه‌سرور  بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکات لەپێناو ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار کە ئافرەتان تێیدا پارێزراو بن و گەشە بکەن، بەشێوەیەک بتوانن بە لێهاتوویی خۆیانەوە وەک بکەرێکی سەرەکی لە کۆی کایەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا بەشدار بن. حکومەتی هەرێم، پابەندە بە پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و بەهێزکردنی پێگەیان لەناو حکومەت و کۆمەڵگە و پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی توندوتیژی و هەموو جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌شڵێت: بۆیە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە تایبەت دامەزراوە پەروەردەییەکانی ناو حکومەت و دەرەوەی حکومەت، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە ئایینیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەم کە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن و رۆڵی گرنگی خۆیان لە برەودان بە کولتوری لێبوردەیی و هوشیاری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی توندوتیژی و دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان بگێڕن، چونکە رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی، ئەرکی هەموو کۆمەڵگەیە و پێویستە هەموومان کار بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە ناشارستانییە بکەین. 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئومێدەوارم هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموولایەک، نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و نەهێشتنی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بێت، بەتایبەت توندوتیژی لەسەربنەمای جێندەر. 

ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی  بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافره‌تانه‌.
بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی  بەرەنگاربوونەوەی توند‌وتیژی ئافرەتان لە جیهاندا، بۆ بەرزڕاگرتنی ئەم ڕۆژە لە هەرێمی كوردستاندا هەموو ساڵێك لە 25-11 هەڵمەتێكی نیشتیمانی 16 ڕۆژی ڕا دەگەیەنرێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو توندووتیژیانەی دژ بە ئافرەتان ئەنجام دەدرێت، كە كۆمەڵێك چالاكی جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت .
25/11/1960سێ خوشك بە ناوەكانی(پاتریا، ماریا ترێزا، مینروا ) كە لەوویلایەتی دۆمۆنیكان لەئەمریكا چالاكی سیاسیان ئەنجامدا دژی دەسەڵاتی دیكتاتۆری حكومەتی 
(ڕافائێل ترۆزیلۆ) هەربۆیە لە ساڵی 1981 بۆ یەكەمجار فێمێنیستەكانی ئەمریكا ئەم ڕۆژەیان وەك ڕۆژی خەبات دژی تووندوتیژی ئافره‌تان ناساند وە لە 17/دیسەمبەر/1999 كۆمەڵەی گشتی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان 25/نۆفەمبەریان وەك ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ناساند.