لە هەولێر ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێری ماتۆڕ سکیلێک

 

لە ڕێگای هەولێر-کەسنەزان پێکدادانێک لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕ سکیلێک ڕوویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستدا. 

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێر 7:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕێگای هەولێر- کەسنەزان لە نزیک چێشتخانەی هایلاند پێکدادانێک لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا و ماتۆرسکیلێک ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە زۆر بەسەختی زامدار بوو، لە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە چەند کاتژمێرێک دواتر گیانی لەدەستدا.

هەروەها ڕایگەیاند لایەنی خەتابار لەڕووداوەکە شوفێری هیۆندایەکە بوو، چونکە بۆچوونە ناو شوێن پێچێک هەوڵیدا شەقام بەپانی ببڕێت نەک بەدرێژی، بۆیە لەکاتی بڕینی شەقام کەوتە سەر ڕێڕەوی ماتۆرسکیل کە لەسایدی خۆی دەڕۆیشت، هەرچەندە ماتۆرسکیل هەوڵیدا لەبەری ڕابکات، بەڵام پێکدادانەکە ڕوویدا.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕێنمایی شوفێرانی دەداتە شۆفێران و دەڵێت: هەمیشە لەکاتی ڕێڕەو گۆڕین یان پێچکردنەوە ڕەچاوی هەڵڕەخساوی بکەن و بەتەواوی دڵنیابنەوە لە ڕێگەی ئاوێنەکانیان لەنەبوونی هیچ ئۆتۆمبێل یان ماتۆرسکیلێک، لە دوای ئەوە مانۆڕەکەیان ئەنجام بدەن.