لەسەر داهاتی شارەوانی 2 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە عەنكاوە جێبەجێ دەكرێن


بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شارۆچكەی عەنكاوە، دوو پرۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە شارۆچكەكە جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەی بۆ پرۆژەكان خەرج كرد.
پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی شارۆچكەی عەنكاوەی كرد و لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ ڕەوشی خزمەتگوزاری و جەختیشی لەسەر خزمەتكردنی زیاتری عەنكاوە كردەوە.
ڕۆژی 22/11/2021 لە فەرمانێكی وەزاریدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی نزیكەی 50 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی تۆڕی ئاو لەگەڵ چاككردنی شەقام بە كۆنكرێتكردن لە بەرانبەر كۆمەڵگەی مارعۆدا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە.


دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز