شاندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لە ئەنتاڵیا چەند پرۆژەیەکی کشتوکاڵی بەسەر دەکه‌نه‌وه‌


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:  بێگەرد تاڵەبانی وه‌زیری كشتوكاڵ لە ئەنتالیا چەند پرۆژەیەکی کشتوکاڵی بەسەر دەکاتەوە.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایده‌گه‌ێنێت:  دوا بەدوای بەشداری کردنیان لە پیشانگای ساڵانەی( Growtech) لە شاری ئەنتاڵیا، بێگەرد تاڵەبانی چەند پرۆژەیەکی گرنگی بەسەر کردەوە لە بوارەکانی بەرهەم هێنانی شەتل و بنەتۆ و خانووی پلاستیکی و پەینی کیمیاوی و دەرمانی قرکەری نەخۆشیە کشتوکاڵیەکان و ئاژەڵیەکان .

رۆژی چوار شەمە ،2021/11/24 لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ،بێگەرد تاڵەبانی بەشداری کرد، لە پێشانگای ساڵانەی( Growtech) لە شاری ئەنتالیا ، ئەم پێشانگایە تایبەت بوو بە بواری گرین هاوس و ئاژەڵداری.

مەبەستی بەشداری شاندی وەزارەت بریتیە لە ئاشنابوون بە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و ئاڵوگۆڕی لە ئەزموون و جولەی بازرگانی و پەرەپێدانی پیشەسازی ئابوری و کشتوکاڵی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.