سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانی دەکات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یاریزان حەجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانی کرد کە بەم دواییانە مێدالی زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا لە بە یرووتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.


سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حەجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ یاریزانانی کوردستان و بواری وەرزشی بە گشتی دووپات کردەوە.