ئۆتۆمبێڵێك دروست ده‌كرێت ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه‌ی مه‌ی خورادبێته‌وه‌ كار ناكات

رۆژ به‌رۆژ ته‌كنه‌لۆژیا له‌پێناوی مرۆڤایه‌تی سه‌لامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی، هه‌رده‌م له‌ پێشكه‌وتن دایه‌ .
له‌رۆژانی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، واژۆی له‌سه‌ر یاسایه‌ك كرد،كه‌ كۆمپانیایه‌كان له‌ كاتی دورستكردنی ئۆتۆمبێڵ ناچار ده‌كات ،جۆره‌ ته‌كنێكێك له‌ نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ دابنێن،كه‌ ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه‌ مه‌ی خواردبێته‌وه‌،به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێڵه‌ كار نه‌كات.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ كاتێ له‌ نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ داده‌نرێت ،له‌رێگه‌ی جۆره‌ هه‌ستێكه‌وه‌ پشكنین بۆ كه‌ش و هه‌وای نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ ده‌كات واته‌ پشكنین بۆ هه‌ناسه‌ی شۆفێره‌كه‌ ده‌كات ،ئه‌گه‌ر بۆنی مه‌ی لێبێت ئه‌وا ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ ئیش ناكات.
ئا- كامران