سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە باس لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرینگیی هەبوونی هەماهەنگیی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا، بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریسانی داعش کە لە چەندین ناوچەی عێراق مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە.