2 حەشارگەی داعش لە دیاله‌ خاپووركران


لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دوو حەشارگەی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، خاپوورکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق سێ ھێرشیان بۆسەر حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، دوو حەشارگەی داعش خاپوورکراون.
وێڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.