کازمی: دیبلۆماسییەتی كارا و ڕاستگۆ ڕێگای بەدەستهێنانی دەستكەوت و دروستكردنی پردی پەیوەندییە

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی ڕۆژی دیبلۆماسییەتی عێراقی پیرۆزبایی لەسەرجەم دیبلۆماسییە عێراقییەکان دەکات.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە توویتێکدا نووسیویەتی: ڕۆژی دیبلۆماسییەتی عێراقی لە هەموو دیبلۆماسکاران پیرۆز دەکەم.

هەروەها نووسیویەتی: شانازی دەكەین بە سەركەوتنەكانی كردنەوەی ئاسۆی هەماهەنگیی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كە وڵاتەكەمانی كردووە بە ڕووگەیەك بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی و هاریكاریی.

لە تویتەکەدا ڕوونیشی کردووەتەوە کە دیبلۆماسییەتی كارا و ڕاستگۆ ڕێگای بەدەستهێنانی دەستكەوت و دروستكردنی پردی پەیوەندییە.