سزای یەک ساڵ زیندانیکردن بەسەر کەریم بنزیمادا سەپێندرا


یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، کەریم بنزیما بەتۆمەتی "پارە لێبەردانەوە" سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا.
دادگای ڤێرسای لە دۆسیەی کەریم بنزیما کە بەتۆمەتی "پارە لێبەردانەوە" لەسەر یاریزانی تۆپی پێی فەڕەنسی، ماتیۆ ڤاڵبوێنا دادگایی دەکرا، بڕیاری خۆی دا.
دادگاکە ئاماژەی بەوە کرد کە کەریم بنزیما خۆی بەشداری لەو رووداوەدا کردووە، لەبەرئەوە بڕیاری دا بە سەپاندنی یەک ساڵ زیندانی و سزای ئابووریی بە بڕی 75 هەزار یورۆ.
پارێزەری کەریم بنزیما، باسی لەوە کرد کە تانە لەو بڕیارەی دادگا دەدەن.
داواکاری گشتی داوای 10 مانگ زیندانیکردنی کەریم بنزیما و سزای ئابووریی بەبڕی 75 هەزار یورۆ کردبوو.
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا، نۆیل لی گرایت دوو هەفتە پێش ئێستا لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە ئەگەر کەریم بنزیما لەو دۆسیەیەدا تاوانباریش دەرچێت لە هەڵبژاردەی فەڕەنسادا دەرناکرێت.
لێکۆڵینەوە لە یاریزانی تۆپی پێی فەڕەنسی، کەریم بێنزێما لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ زەوتکردنی سامانی ماتیۆ ڤاڵبوێنا بەڕێوەچوو کە لە ئۆڵمپیاکۆس-ی یۆنان یاریی دەکات.
لە دۆسیەکەدا، بە نهێنیی ڤیدیۆیەک لەسەر ژیانی تایبەتی ماتیۆ ڤاڵبوێنا گیراوە و بۆی نێردراوە و داوای 150 هەزار یورۆی لێکراوە.