گرانترین 15 ماددە لە جیهاندا

 

هەندێك ماددە لە سەر ئەم گۆی زەویە هەن، شایانی ئەوەن بەها و نرخەكانیان بەرزتر بێت ، لێرەدا بەپێ كێشیان ئاماژەیان پێدەدەین و نرخەكەشی بە دۆلاری ئەمریكی دیار دەكەین.

1-    دۆمبەڵانی سپی نرخەكەی 2,322 دۆلارە بۆ هەر رەتلێك.

2-    زافەران (زعفەران)  نرخەكەی بۆ هەر گرامێك 8 دۆلارە و وەك بەهارات بۆ خواردەمەنی بەكاردێت.

3-    كافیاری ئێرانی نرخەكەی 30 دۆلارە بۆ یەك گرام.

4-    زێر نرخەكەی بۆ هەرگرامێك نرخەكەی 47.75 دۆلارە.

5-    رۆدیۆم نرخەكەی بۆ هەرگرامێك 172.050 دۆلار.

6-    پلاتین نرخەكەی 28 دۆلار بۆ هەرگرامێك.

7-    پلۆتۆنیۆم بۆ هەرگرامێك نرخەكەی 4000 دۆلارە.

8-    بیانیت نرخەكەی 60 هەزار دۆلار بۆ قیراتێك (عەیاری زێر).

9-    بەردی بریلی سوور جۆرە بەردێكی كانزایی دەگمەنە نرخەكەی بۆ هەر قیراتێك 10.000 دۆلارە.

10-    كافیت بۆ هەر قیراتێك نرخەكەی 35000 دۆلارە.

11-    تریتیۆم ماددەیەكی كیمیاییە بۆ كاری ئەتۆمی بەكار دێت و نرخەكەی بۆ هەر گرامێك 30000 دۆلارە.

12-    ئەڵماس نرخەكەی بۆ هەر قیراتێك 6000 دۆلارە.

13-    توخمی كالیفۆرنیۆم مادەیەكی كیمیاییە نرخەكەی بۆ هەر گرامێك 27 ملیۆن دۆلارە.

14-    بۆكمینستر فۆلیرین ماددەیەكی كیمیاییە نرخەكەی بۆ هەرگرامێك 250 ملیۆن دۆلارە.

15-    ماددەی دژ نرخەكەی بۆ هەرگرامێك 62.5 تریلیۆن دۆلارە.


ئا- كامران