له‌ لالیگادا رایۆڤالیكانۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ مایۆركا تۆماركرد


له‌ دوا یاری هه‌فته‌ی چوارده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ میوانداری یانه‌ی ڕیال مایۆركای كرد، له‌ئه‌نجامدا، رایۆڤالیكانۆ یاریه‌كه‌ی به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك برده‌وه‌.
 له‌ گێمی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كه‌كانی شازده‌ و بیست هه‌ردوو یاریزان سێرجیۆ گواردیۆلا گۆڵی یه‌كه‌م و ئه‌لڤارۆ گارسیا گۆڵی دووه‌میان تۆمار كرد.
گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ سوودی خاوه‌ن یاریگا ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست وسێ ڕایۆڤالیكانۆ  به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ لێدانێكی سزا بووه‌ خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م له‌ رێی یاریزان ئۆسكار تریجۆ ، له‌ خوله‌كی هه‌شتاو نۆ یاریزان ئه‌بدۆن براتس تاكه‌ گۆڵی ڕیال مایۆركای به‌ده‌ست هێنا و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه‌.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك ته‌واو بوو .
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی رایۆڤالیكانۆحه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو بیستوسێ خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی دێت، یانه‌ی رالو مایۆركاش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی پازده‌ خاله‌و له‌ پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌.