له‌ خولی ئیتاڵیادا تۆرینۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆدێنێز تۆماركرد


له‌ هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئیتالیا، یانه‌ی تۆرینۆ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆدێنێزێی میوانی بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك به‌ سوودی تۆرینۆ ته‌واو بوو .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ دی تۆرینۆ به‌رێوه‌ چوو ، له‌ سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شت یاریزان جۆسێپ بریكالۆ گۆڵی یه‌كه‌می تۆرینۆی به‌ده‌ست هێنا،گێمی یه‌كه‌م به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌سوودی خاوه‌ن یاریگا ته‌واو بوو.
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی چل وهه‌شت گلیسۆن بریمێر گۆڵی دووه‌می بۆ تۆرینۆ تۆمار كردو ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ دوو ئه‌وه‌نده‌، له‌ خوله‌كی حه‌فتاوحه‌فت یاریزانی ئیتاڵی فێرناندۆ مارتین فۆرێستیێری تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی ئۆدێنێزی به‌ده‌ست هێنا .
 یارییه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تۆرینۆ ته‌واو بوو یانه‌ی تۆرینۆ پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ خانه‌ی یازده‌یه‌م  به‌ حه‌ڤده‌ خاڵ ، یانه‌ی ئۆدینیزیش پێنجه‌م یاریه‌ له‌م وه‌رزه‌ ده‌دۆرێنێت و چوارده‌ خالی هه‌یه‌و له‌ خانه‌ی پازده‌هه‌م مایه‌وه‌ .