هه‌ولێر .. 16 تۆن كه‌ل و په‌لی خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا


 له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر 16 تۆن كه‌ل و په‌لی خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌ر و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22 ى 11 ى 2021 ، له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ، له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیادا له‌ شوێن و ماڕكێته‌كاندا ، له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و بازرگانی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 16 تۆن كه‌ل و په‌لی خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو  و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ و مادده‌ی دیكه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌سه‌رداگراتنی ئه‌م كه‌ل و په‌ل و ماددانه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه‌  بڕیاری له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌م كه‌ل وپه‌ل و ماددانه‌ درا و له‌ناوبرا ، خاوه‌ن ماركێت و شوێنه‌كانیش رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌بنه‌وه‌.
كارزان كاكل

260467232_1045215986325015_1246667851307500932_n.jpg
260344029_1045216002991680_508621293811079909_n.jpg