هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب "سوهێر بابلی" كۆچی دوایی كرد

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری و عه‌ره‌بی "سوهێر بابلی" له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

سوهێر بابلی یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ستێره‌كانی هونه‌ری كۆمیدیا، له‌ ساڵی 1937 له‌ دایكبووه‌ و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مای و زنجیره‌ ته‌له‌ڤزیۆنی و شانۆگه‌رییه‌، زیاتر له‌ شانۆگه‌ری (قوتابخانه‌ی ئاژاوه‌چییه‌وكان) ناسرا كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان (عادل ئیمام، سه‌عید ساڵح، یوونس شه‌له‌بی) و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی شانۆی میسر نواندنی كرد.

هونه‌رمه‌ند سوهێر بابلی ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌شی شانۆ و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌شی مۆسیقا بووه‌، له‌ ژیانی هونه‌رییدا به‌شداریی زیاتر له‌ 100 كاری هونه‌ری له‌ سینه‌ما و شانۆ و درامادا كردووه‌.

ژێده‌ر- ئه‌لحوره‌