ڕه‌وه‌ندی كورد داوایه‌ك ئاراسته‌ی دایك و باوكان ده‌كات

ناوه‌ندی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی فێربوونی زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێم له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، كه‌ شێوه‌ی به‌ ئۆنلاین ئه‌و كۆرسانه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ ناوه‌ندی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ ده‌ره‌وه‌، داوا له‌ دایك و باوكانی كورد ده‌كات، كه‌ دانیشتووی هه‌ر وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ناوی منداڵه‌كانیان له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌ تۆمار بكه‌ن، تا بتوانن به‌شداری پرۆسه‌ی خوێندنی زمانی كوردی به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین و به‌ هه‌ردوو زاراوه‌ی سۆرانی و بادینی ببن، كه‌ له‌ ئاكامیشدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌ منداڵه‌كانیان ده‌به‌خشێت.

له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ ناوی خۆتان تۆماربكه‌ن

  https://kurdishdc.org/ku/bakurdi-daxwenm/

 ئا- كامران