ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك سه‌ركێشی له‌گه‌ڵ شێرێك دا ده‌كات!

 له‌ شاری نیویۆرك-ی ئه‌مریكا ، ئافره‌تێك سه‌ركێشی له‌گه‌ڵ شێرك دا ده‌كات ، كاتێ ده‌چێته‌ نێو شوێنی شێره‌كه‌،به‌جل وبه‌رگی سوور وبه‌ گوڵی سوور به‌ شێره‌كه‌ ده‌ڵێت: خۆشمده‌وێیت.

ئافره‌ته‌كه‌ له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ،بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ شێره‌كه‌ پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌وادا هه‌ڵده‌دات، هه‌رزوو ئه‌م كاره‌ی ئافره‌ته‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ ،بۆیه‌ ده‌سته‌ی كارگێری باخه‌چه‌كه‌ رایگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ چه‌ند خووله‌كێكی خایاندووه‌ و ئافره‌ته‌كه‌  زوو شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر- سی سی ئێن