باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت


كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ، پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21 ى 11 ى 2021 ، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت.
 كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 22 ى 11 ى 2021 ،  ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم  لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە.

h.jpg
d.jpg
s.jpg
hhllll.jpg
k.jpg