ئاسایشی هەولێر: بکوژی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی سێتاقان دەستگیرکرا

 ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی بکوژی ئەو هاووڵاتییەی راگەیاند، کە دوێنێ لە گەڕەکی سێتاقان کوژرا.
دەقی راگەیەندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هەولێر:
دوێنی20/11/2021 تاوانێکی کوشتن لە گەڕەکی سێتاقان-ی شاری هەولێر ڕوویداو هاووڵاتی(شاخەوان جاسم سالم)بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.
دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان، دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار(شوان سەلمان عبدالرحیم/1985) لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.
جارێکی تر هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان.

  ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر